پزیشكانی پسپۆر هۆشداری به جگه‌ره‌كێشان ده‌ده‌ن، كه كێشانی جگه‌ره به‌ر له خه‌وتن كاریگه‌ری نه‌رێنی زۆر له‌سه‌ر ته‌ندروستی خه‌وتن و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان دروست ده‌كات، ئه‌گه‌ری پرخه‌كردن و تێكچوونی هه‌ناسه‌دانی له كاتی خه‌وتن لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ده‌یڤد ریچارد پزیشكی پسپۆر له بواری خه‌وتن له چاوپێكه‌وتنێك گوتی، جگه‌ره‌كێشان به‌ر له چوونه ناو جێگه‌ی خه‌وتن، ده‌بێته هۆی گرژبوونی توورهكهكانی هه‌وا، بۆیه پێویسته به‌لای كه‌مه‌وه دوو سه‌عات به‌ر له خه‌وتن چیتر جگه‌ره نه‌كێشن.
ئاماژه‌ی دا، جگه‌ره كێشان به ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له خه‌وتن ده‌بێته هۆی دروستبوونی گرژی و هه‌وكردن له تورهكهكانی هه‌وای نێو سییه‌كان و زیادبوونی ئه‌گه‌ری كۆكین و هه‌ناسه‌ته‌نگی، دواجاریش ئه‌مه نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانی وه‌ك ره‌بۆ و ئه‌وانی تری لێ ده‌كه‌وێته‌وه.












Leave a Reply