پۆلیسی هەولێر لەبارەی برینداربوونی کوڕەکەی حوسێن یەزدانپەناوە ڕوونکردنەوە دەدات

بینەر: (95)

ئەمڕۆ پێنجشەم شەشی ئابی 2026، پۆلیسی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا وردەکاریی برینداربوونی کوڕەکەی حوسێن یەزدانپەنا، سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستانی ئاشکرا کرد و ڕای گەیاند، کە ڕووداوەکە کردەوەی تێکدانی ئاسایش نەبووە و لێکۆڵینەوەی یاسایی لەوبارەیەوە بەردەوامە. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەوە کە ناوبراو هەوڵی کوشتنی دراوە.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، لە ڕێکەوتی 3ی ئابی 2026، لە ئەنجامی ڕووداوێکی نەخوازراودا کەسێک بە ناوی (موکری حوسێن یەزدانپەنا) بریندار بوو، دەستبەجێ تیمەکانمان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەشی بەڵگەوتاوانی هەولێر، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

پۆلیسی هەولێر دووپاتی کردووەتەوە، لە ئەنجامە بەراییەکاندا دەرکەوتووە کە ئەو ڕووداوە کردەوەی تێکدانی ئاسایش نەبووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *