دوای بەڕێکردنی چەند ڕۆژێکی گەرم و ڕەشەبای بێزارکەر، پێشبینییە نوێیەکان ئاماژە بە گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا دەکەن و لە هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی فێنک ڕوو لە ناوچەکە دەکات.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی شەپۆلێکی گەرمای تاقەتپڕووکێن بوویەوە، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما هاوشان لەگەڵ هەڵکردنی بای گەرم و وشک، بێزارییەکی زۆری لای هاووڵاتییان دروست کردبوو.
بەپێی دواین پێشبینییەکانی ئەپی کەشوهەوای ئایفۆن (Apple Weather)، لە ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتووەوە هێزی گەرماکە دەشکێت و پلەکانی گەرما پێنج بۆ شەش پلەی سیلیزی دادەبەزن، ئەم دابەزینە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و کوڵ و شوێنەواری بایە سووتێنەرەکەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ناهێڵێت.
ئەم گۆڕانکارییە جێی دڵخۆشی هاووڵاتییانە و کەشێکی لەبار دەخوڵقێنێت؛ بەشێوەیەک هەواکە گونجاو دەبێتەوە بۆ ئەنجامدانی گەشت، سەیرانی خێزانی.
بەگوێرەی پێشبینییەکە، لە دەستپێکی ئەو کەشەدا، واتە دووشەم، پلەکانی گەرما بەمشێوەیە دەبن.
هەولێر – 37 پلە
سلێمانی – 36 پلە
دهۆک – 33 پلە
هەڵەبجە – 38 پلە
















Leave a Reply