چوارشەم خۆر دەگیرێت و كارەبا لە وزەی خۆر بەرهەم نایەت

بینەر: (100)

چاوەڕوان دەكرێ سبەی چوارشەم خۆرگیران ڕوو بدات و زیادبوون لەسەر تۆڕەكانی دابەشكردنی كارەبا لە ئەوروپا دروست بكات، ئەمەیش لە كاتێكدایە بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمییەی ئەمساڵ ئەوروپای گرتووەتەوە، گوشاری زۆری لەسەر تۆڕەكانی دابەشكردنی كارەبا لە ئەوروپا دروست كردووە.

زانایان هۆشداریی دەدەن كە بەرهەمهێنانی كارەبا لە ڕێی وزەی خۆرەوە بەشێوەیەكی كاتی زۆر كەم دەبێتەوە، ئەمەیش گوشاری زۆر لەسەر تۆڕی كارەبا و خواستی هاتنەوەی كارەبا دروست دەكات، بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرما.

شەپۆلی گەرمای زۆر كە ئەمساڵ ئەوروپای گرتەوە، وایكرد بەشێك لە وێستگەكانی كارەبا لە ڕێی وزەی ئەتۆم و خەڵووز بەرهەمهێنانی كارەبا كەم بكەنەوە و لە كاركردنیش بوەستن، كەمبوونەوەی ئاستی ئاویش بەرهەمی كارەبای لە چەند بەنداوێكی ئەوروپا وەستاند.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *