نەخۆشییەكانی جگەر لە زیادبوونن.. چۆن خۆت لێیان دەپارێزیت؟

بینەر: (44)

شارەزایانی تەندروستی ئاماژە دەكەن كە جگەر سەتان فەرمانی گرنگی لە لەش هەیە، هەر لە پاككردنەوەی خوێن لە مادە ژەهراوییەكان و رێكخستنی شەكر و ئەمباركردنی وزە و یارمەتیدان لە پرۆسەی هەرس و هیتریش، لە ساڵانی دوایی رێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی جگەر لە دنیا زیادی كردووە، شارەزایان پێیان وایە تەنیا وەرگرتنی دەرمان بۆ خۆپاراستن لەو كێشانە بەس نییە و چەند رێگەیەكی تر هەن ئەوانیش پێویسە بگیرێنە بەر.

چەند خووێك هەن كە زیان بە جگەر دەگەیەنن، لەوانە زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی كحوول، كە چەوری جگەر و شێوانی میتابۆلیسم و هەوكردن و بە ریشاڵبوونی جگەر دروست دەكات، زیادەڕۆیی لە خواردنی شەكر و شیرینی، دەبنە هۆی زیادبوونی چەوری لە جگەر و كەڵەكەبوونی، خانەكانی جگەر ماندوو دەكەن، پشتبەستن بە وەرگرتنی تەواوكاری خۆراك، بۆ پارككردنەوەی جگەر لە ژەهرەكان.

شارەزایان ئاماژە دەكەن كە پاراستنی جگەر پێویستی بە رێوشوێنی ئاڵۆز نییە و پشت بە پیادەكردنی شێوازێكی تەندروستی ژیان هەیە، لەوانە وەرزش و جووڵانەوە كە كەڵەكەبوونی چەوری جگەر و هەوكردن و بەریشاڵبوونی كەم دەكەنەوە، خۆراكی تەندروست و هاوسەنگ، وەك سەوزە و میوە و ماسی و پاقلەمەنی و چەورییە تەندروستەكان، چاودێریی بەردەوامی تەندروستی، بۆ ئاشكرابوونی هەندێك نەخۆشیی مەترسیداری پێوەست بە جگەر و چارەسەركردنیان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *