له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له دارستانه‌كانی فڕه‌نسا، كۆگه یان ژماره‌یه‌كی زۆری مووشه‌ك و بۆمبی سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می جیهانی له ناوچه سووتاوه‌كان له فڕه‌نسا دۆزرایه‌وه.
فیلیپ دیلیمۆت سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی بۆمبه نه‌ته‌قیوه‌كان له شاری بۆردۆ بۆ ڕادیۆی فرانس ئنفۆ گوتی، هاوشێوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو له ئه‌ركی خۆمان به‌رده‌وام بووین له گه‌ڕان و پشكنین به شوێنه سووتاوه‌كان و توانیمان 75 مووشه‌كی سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می جیهانی بدۆزینه‌وه.
زیاتر گوتی، چاوه‌ڕوانمان كرد تا ئاگر ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به‌جێ هێشت و گه‌رمی له ناوچه‌كه تا ڕاده‌یه‌ك كه‌مبووه‌وه، دواتر چووینه شوێنه‌كه و ژماره‌یه‌كی زۆر زیاتری ئه‌و بۆمب و مووشه‌كانه‌مان دۆزییه‌وه.
له گوندی لۆ بورج ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره بیسترا، ئه‌مه‌یش هاوكات بوو له‌گه‌ڵ گڕگرتنی دارستانه‌كانی ناوچه‌كه، ئه‌مه‌یش وایكرد تیمه‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی بۆمبه نه‌ته‌قێنراوه‌كان بگه‌نه ئه‌و ناوچانه و ده‌ست به كاره‌كانیان بكه‌ن، دوای گه‌ڕان و پشكنینی زۆر دواجار تیمی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی بۆمبه نه‌ته‌قێنراوه‌كان، ئه‌و ژماره زۆره‌ی بۆمب و مووشه‌كیان دۆزییه‌وه.
















Leave a Reply