زێڕ و دۆلار بەیەكەوە دابەزین

بینەر: (52)

لە بەیانی ئەمڕۆوە نرخی دۆلار و زێڕ بەردەوام روو لە دابەزیندایە، تا سەعات 11 نرخی دۆلار بۆ خوار 150 هەزار دینار و زێڕیش بۆ 850 هەزار دینار دابەزی.

ئەمڕۆ یەكشەم 26ـی تەمووز، عەبدولڕەحمان حاجی كەمال خاوەن نووسینگەی دراوگۆڕینەوە، بە “وشە”ـی راگەیاند، 100 دۆلار دابەزی بۆ 149 هەزار و 600 دینار، ئەمەیش كەمترین نرخە كە ئەمساڵ تۆمار بكرێت.

زیاتر گوتی، هۆكاری دابەزینی نرخی دۆلار، كەمبوونەوەی خواستە لە بازاڕ.

هاوكات لە سەعات 11 نرخی زێڕ دابەزی بۆ ئەم نرخە:

– زێڕی عەیار 21 بە 850 هەزار دینار

– زێڕی عەیار 18 بە 732 هەزار دینار

– زێڕی عەیار 22 بە 894 هەزار دینار

– زێڕی عەیار 24 بە 977 هەزار دینار

– زێڕی عەیار 14 بە 568 هەزار دینار

– زێڕی عەیار 12 بە 487 هەزار دینار

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *