دوای وه‌ستانی بۆردمانه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران دژی یه‌كتر له دوو ڕۆژی ڕابردوو، ئه‌مه نیگه‌رانییه‌كانی ڕه‌وانده‌وه و ئومێد بۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كان به ڕێگه‌ی دیپلۆماسی گه‌ڕایه‌وه، ئه‌مه‌یش وای كرد نرخی نه‌وت به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بۆرسه‌ی دنیا و بازاڕی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به ڕێژه‌ی 4% دابه‌زێت.
نرخی نه‌وتی خامی برنت به ڕێژه‌ی 4.1% كه ده‌كاته سێ دۆلار و 96 سه‌نت دابه‌زی و به‌رمیلێكی ئێسته به 92 دۆلار و 82 سه‌نت ده‌فرۆشرێت، هاوكات نه‌وتی خاكی ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكا چوار دۆلار و دوو سه‌نت و به ڕێژه‌ی 4.5% دابه‌زی و به‌رمیلێكی به 85 دۆلار و 29 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
ئه‌و دابه‌زینه‌ی نرخی نه‌وت له كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برنت له بازاڕی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گه‌یشته 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی ئاشكرایان كرد، كه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانی به هه‌ڵپه‌ساردنی هێرش و بۆردمانه‌كان بۆ سه‌ر ئێران داوه، تا ده‌رفه‌تێكی تری دیپلۆماسی به تاران بدات.
















Leave a Reply