بینەر:
(77)
بڕیارە سبەی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی توركیا بكات و دوای تەواوبوونی سەردانەكەیشی روو لە سعوودیە بكات، ئەمەیش چوارەم سەردانی دەبێت كە لە ماوەی مانگێكدا ئەنجامی دەدات.
ئەمڕۆ دووشەم 27ی تەمووز، میدیای عێراقی ئاشكرای دەكات، سبەی عەلی زەیدی بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵا سەردانی توركیا دەكات. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاو دەكرێنەوە، چەندان دۆسیە لەگەڵ بەرپرسانی توركیا تاوتوێ دەكات، لەوانە دۆسیەی ئاو، نوێكردنەوەی رێككەوتنی نەوت، پاراستنی سنوورەكان و دۆسیە ئابوورییەكان.
بڕیاریشە دوای توركیا، راستەوخۆ زەیدی سەردانی سعوودیە بكات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆ ببێتەوە.
لە ماوەی مانگی تەمووزدا سعوودیە چوارەم وێستگەی سەردانەكانی زەیدی دەبێت، دوای ئەمەریكا و ئێران و توركیا.
















Leave a Reply