به‌هۆی بوونی هه‌وڵی ناوه‌ندگیری له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران و ده‌ستكردنه‌وه به دانوستانه‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بۆردمانه‌كانیش به‌رده‌وامیان هه‌یه و گرژییه‌كانی نێوان سعوودیه و حووسییه‌كانیش ڕوویان له هه‌ڵكشانه، به‌ڵام نرخی نه‌وت دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و به‌رمیلێك نه‌وت گه‌یشته‌وه خوار 90 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
نرخی نه‌وتی خام 35 سه‌نت دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و به‌رمیلێك نه‌وت گه‌یشته 88 دۆلار و 87 سه‌نت، هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خامی ته‌كساسیش به جێگیری مایه‌وه و به 82 دۆلار و 47 سه‌نت فرۆشرا.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت له كاتێكدایه دوێنێ ڕۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، كه ده‌سپێشخه‌ری هه‌یه بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ پێكدادانه‌كان له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران بوه‌ستێنرێن، به‌ڵام تا ئێسته چاره‌نووسی ئه‌و ده‌سپێشخه‌رییه دیار نییه و شه‌وی ڕابردوویش ئه‌مه‌ریكا بۆردمانی چڕی ئێرانی كرد و تارانیش وه‌ڵامی دایه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه حووسییه‌كانی یه‌مه‌نی هاوپه‌یمانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی گه‌مارۆی ده‌ریاییان به‌سه‌ر سعوودیه ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكه كه فره‌وانبوونی زیاتری ململانێكانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و گه‌یشتنی وزه به بازاڕه‌كانی دنیا ئه‌سته‌م تر ده‌كات.
















Leave a Reply