سەرۆکی هەرێمی کوردستان: کازم شانەدەری نموونەی مرۆڤێکی قوربانیدەر و نیشتمانپەروەر بوو

بینەر: (1.3K)

ئەمڕۆ یەکشەم پێنجی تەمووزی 2026، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەری دیاری کوردستان، کازم شانەدەری ڕاگەیاند.

لە پەیامەکەدا هاتووە، کۆچکردوو هەڤاڵی بارزانیی نەمر بووە لە کۆماری کوردستان و لە کاروانە مێژووییەکەی بۆ سۆڤیەتی پێشوو. سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشیی خۆی پێشکەش بە بنەماڵە و کەسوکاری کردووە و خۆی بە هاوسۆز و هاوخەمیان زانیوە، و لە خوای مەزن داواکارە گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *