پڵەس هۆكارێكی هاككردنی مۆبایلی هاووڵاتییانە

بینەر: (1.4K)

بەرپرسێكی هەولێر هۆشداریی بە هاووڵاتییان دەدات كە ئەپی plus بەكار نەهێنن، چونكە هۆكارە بۆ بردنی سەرجەم داتاكانی ناو مۆبایل.

ئەمڕۆ دووشەم شەشی تەمووز، سەفین تاهیر بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر، بە “وشە”ـی راگەیاند، ئێستە ئەپێك بەناوی (پڵاس-plus) بڵاو بووەتەوە كە لە ماركێتە فەرمییەكانی مۆبایل نییە، لە ڕێگەی نامەی (ڤایبەر و واتسئاپەوە) بۆ خەڵك دێتە ناردن.

زیاتر گوتی، كاتێك ئەو ئەپە دایدەبەزێنی، راستەوخۆ داتای ناو مۆبایلەكەت دەچێتە دەستی كەسی خاوەن بەرنامە و دوای چەند ڕۆژێك، هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەكانت لێ دەكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *