سینەما كریستاڵ تێكدرا و دەبێتە بۆرسەی خانووبەرە

بینەر: (1.1K)

سینەما كریستاڵ بۆ دواجار بووە یادگارییەكی رابردووی هەولێرییەكان و شوێنەكەی تێكدرا و شوێنەكەی دەكرێتە بۆرسەی خانووبەرە، لەگەڵ نووسینگەكانی خانووبەرەدا بازاڕێكی گەورەی بەیانیانی بۆرسە دروست دەكەن.

ئەمڕۆ دووشەم شەشی تەمووز، بەپێی بەدواداچوونی “وشە” ئێستە سینەما كریستاڵ شوێنەكەی كاری تێدا دەكرێت بۆ ئەوەی بكرێتە بۆرسەی خانووبەرە.

ئەوەیش زانراوە، بەمنزیكانە سینەما كریستاڵ دەچێتە بوارێكی بازرگانیی پێشكەوتوو، بەهۆی نزیكی لە نووسینگەكانی كڕین و فرۆشتنی خانوو و زەوی و شوێنێكی گونجاو و شیاوە بۆ بۆرسەی خانووبەرە .

سینەماكان لە هەولێر لەم ساڵانەی دواییدا بە هۆی پێشكەوتنی بواری تەكنەلۆجیا و هەبوونی شاشەی تەلەڤزیۆنی گەورە لە ماڵەكاندا و دەستكەوتنی نوێترین فیلمی سینەمایی جیهانی بەئاسانی لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە، بەیەكجاری داخران. وەك سینەما سیروان و سینەما سەڵاحەدین و سینەما حەمڕا .

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *