ترەمپ: سێشەم لە دۆحە لەگەڵ ئێران كۆ دەبینەوە

بینەر: (1.6K)

هاوكات لەگەڵ پەرەسەندنەكانی چەند رۆژی رابردووی گەرووی هورمز، كاتێك ئێران هێرشی كردە سەر كەشتییەكی بازرگانی و ئەمەریكاش وەڵامی دایەوە و ئاڵۆزی دروست بوو، ئەمڕۆ دووشەم دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند كە سێشەمی داهاتوو لە قەتەڕ لەگەڵ ئێران كۆ دەبنەوە.

ئەمڕۆ دووشەم دۆناڵد ترەمپ لە ترووس سۆشیال نووسیویەتی، ئێران داوای كۆبوونەوەی كردووە و بڕیارە كۆبوونەوەكە سێشەمی داهاتوو لە دۆحە لە قەتەر بەڕێوە بچێت، پێشتریش ترەمپ دووپاتی كردبووەوە كە نابێت ئێران ببێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی.

هاوكات ئاژانسی “رۆیتەرز”ی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە كە بڕیارە تیمە تەكنیكییەكانی ئێرانی و ئەمەریكی لە رۆژانی داهاتوو لە دۆحە كۆ ببنەوە، كە بۆ تاوتوێكردنی وەردەكارییەكانی یاداشتی لێكگەیشتنی واژووكراو لە 17ی ئەم مانگە راسپێردراون، ئەوجارە دانوستانەكان باسی گەرووی هورمز و نەهێشتنی پەرەسەندنەكانی دوایی دەكەن، بەتایبەتی كە ئێران سوورە لەسەر وەرگرتنی رسوومات لە كەشتییە بازرگانی و نەتبەرەكان لە گەرووی هورمز و ئەمەریكا و وڵاتانی ناوچەكە و دنیاش رەتی دەكەنەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *