له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م ته‌لارێكی نیشته‌جێبوون له میرنشینی مۆناكۆ له ئه‌وروپا، سێ كه‌س برینداربوون و ده‌سه‌ڵاتداران و پۆلیسی ناوچه‌كه‌یش ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی فره‌وان له ناوچه‌كه كردووه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی گومان‌لێكراو و ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه كه دوای ڕووداوه‌كه شوێنه‌كه‌ی جێ هێشتووه.
كریستۆف میرماند وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له مۆناكۆ گوتی، ته‌قینه‌وه سه‌عات نۆی ئێواره به كاتی ئێواره‌ی ئه‌وروپا ڕووی دا، ده‌سه‌ڵاتداران تا ئێسته نه‌یانتوانیوه دڵنیا ببنه‌وه له‌وه‌ی شێوازی ته‌قینه‌وه‌كه چۆن بووه و ئایا ئامانجێكی دیاریكراوی هه‌بووه یان نا.
میدیاكانی فڕه‌نسا بڵاویان كرده‌وه، كه به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ته‌قینه‌وه بۆمبێكی چێنراو بووه و له كامێراكانی چاودێری كه‌سێك به جانتایه‌كه‌وه له ده‌روازه‌ی چوونه ژووره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه، به چه‌ند چركه‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه ڕوو بدات، دوای ئه‌وه كه‌سه شوێنه‌كه‌ی جێهێشتووه و هه‌ڵاتووه.
تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی پشت ڕووداوه‌كه كه كڵاوێكی تاریكی له‌سه‌ر بووه و به پێ به ئاراسته‌ی شاره‌دێی بۆسۆلیهی فڕه‌نسی نزیك سنووری مۆناكۆ هه‌ڵاتووه.
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه پیاوێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵ و ژنێكی ته‌مه‌ن 60 ساڵ و گه‌نجێكی هه‌مان ماڵباتی بریندار كردووه، جیا له‌وه‌ی چوار كه‌سی تریش تووشی شۆكێكی گه‌وره‌ی ده‌روونی بوون.
میرماند گوتی، ئه‌و رووداوه له كاتێكدایه پێشتر پێشهاتی له‌مجۆره له مۆناكۆ ڕووی نه‌داوه. هاوكات سه‌رۆكی شاره‌وانی نیسی فڕه‌نسی پشتیوانی بۆ تیمه‌كانی فریاكه‌وتن ده‌ربڕی و ئه‌وه‌یشی كه ڕووی دا به كاره‌سات بۆ مۆناكۆ ناوبرد.
















Leave a Reply