ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ قه‌ته‌ر برینداربوونی 54 كه‌سی لێ كه‌وته‌وه‌

بینەر: (1.1K)

به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ته‌قینه‌وه‌ له‌ كارگه‌یه‌كی پیشه‌سازی له‌ ناوچه‌ی ڕه‌ئسلفانی پیشه‌سازی له‌ قه‌ته‌ر ڕووی دا و به‌وهۆیه‌وه‌ 54 كه‌س برینداربوون.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی قه‌ته‌ر له‌ تۆڕی ئێكس نووسیویه‌تی، ژماره‌ی برینداران به‌هۆی رووداوه‌كه‌ له‌ كارگه‌یه‌كی ناوچه‌ی پیشه‌سازی ڕه‌ئسلفان گه‌یشته‌ 54 كه‌س و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و به‌هاناوه‌چوونی قه‌ته‌ری و نێوده‌وڵه‌تی و هێزێكی ئاسایشی ناوخۆ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی به‌ دوای 18 كه‌سی بێسه‌روشوێن ده‌گه‌ڕێن.

هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، هۆكاری روودانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ له‌ كارگه‌كه‌ به‌هۆی ڕووداوێكی ته‌كنیكی بووه‌ و هیچ هۆكارێكی تری له‌ پشته‌وه‌ نییه‌، له‌ كاتی كاركردن هه‌ڵه‌یه‌ك و ڕووداوێكی ته‌كنیكی ڕوویداوه‌ و بووه‌ته‌ هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *