ده‌ستڕێژی گولـله له گه‌ڕه‌كێكی جووه‌كان له شاری مۆنتریالی كه‌نه‌دا كوژرانی سێ كه‌سی لێ كه‌وته‌وه، كه له نێویاندا گومانلێكراوی ته‌قه‌كردنه‌كه بوونی هه‌یه.
پۆلیسی كه‌نه‌دا بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس و هاووڵاتییه‌كی نیشته‌جێی گه‌ڕه‌كی جووه‌كان و ته‌قه‌كه‌ره‌كه له ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه به چه‌ك له مۆنتریال كوژران.
پۆلیسی مۆنتریال له تۆڕی ئێكس نووسیویه‌تی، به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه دووپات له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، كه له ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس گیانی له ده‌ست دا. جیا له‌و هاووڵاتییه‌كی سڤیل و گومانلێكراوی ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌یش كوژراون.
پێشتر پۆلیسی مۆنتریال هۆشداری بڵاوكردبووه‌وه، كه چه‌كدارێكی مه‌ترسیدار له گه‌ڕه‌كی كۆت دی نیچ بوونی هه‌یه و داوای له خه‌ڵكی كرد له‌و شوێنه دوور بكه‌نه‌وه و زۆر له ده‌ره‌وه مه‌مێننه‌وه.
فادی داگر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی مۆنتریال گوتی، هێزه‌كانی پۆلیس ده‌سبه‌جێ گه‌یشتنه شوێنی ته‌قه‌كردنه‌كه و ڕووبه‌ڕووی چه‌كداره‌كه بوونه‌وه، له ئه‌نجامدا ئه‌فسه‌رێكمان كوژرا و دووانی تریش بوونه قوربانی.
















Leave a Reply