بینەر:
(1.2K)
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی پێنج پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر ناوچه‌كانی باشووری كۆماری ئیسلامی ئێرانی هه‌ژاند.
ئاژانسی فارس نیوز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه بوومه‌له‌رزه‌كه له ناوچه‌ی سهركهز ئه‌حمه‌دی سه‌ر به پارێزگای هورمزگان له باشووری ئێران به گوڕی پێنج پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر ڕووی داوه.
تا ئێسته زانیارییه فه‌رمییه‌كان هیچ ئاماژه‌یه‌كیان به زیانه مادی و گیانییه‌كانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه نه‌كردووه.
دوێنێ دووشه‌میش بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر به گوڕی چوار پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر شاری میهرانی له پارێزگای ئیلام له ڕۆژئاوای ئێران هه‌ژاند.
















Leave a Reply