چه‌كدارێك له‌ ئه‌مه‌ریكا شه‌ش ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی كوشت

بینەر: (502)

پۆلیسی ویلایه‌تی ئیوا ئاشكرای كرد، چه‌كدارێك شه‌ش ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی خۆی كوشتووه‌ و دواجاریش كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌.

ئه‌و رووداوه‌ له‌ شاری مۆسكاتینی ڕۆژهه‌ڵاتی ویلایه‌تی ئیوای سه‌ر به‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام دراوه‌، به‌ گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی پۆلیسی شاری مۆسكاتین، هۆی ئه‌و ڕووداوه‌ پڕ له‌ توندوتیژییه‌ بۆ ناكۆكی خێزانی نێو ئه‌و ماڵباته‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

دوای ته‌قه‌كردنه‌كه‌ پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و تا ئێسته‌ ته‌رمی چوار ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ گولـله‌ له‌ ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا لێیانداراوه‌، له‌وكاته‌ی ویستوویانه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ و پۆلیس له‌ ته‌قه‌كردن ئاگه‌دار بكه‌نه‌وه‌.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تاوانباره‌كه‌ به‌ر له‌ گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌ توانیویه‌تی ڕا بكات و ناوچه‌كه‌ جێ بهێڵێت، به‌ڵام ناسنامه‌ی زانراوه‌ و ناوی رایان ویلیس ماكفارلانده‌ و ته‌مه‌نی 52 ساڵه‌ و دانیشتووی شاری مۆسكاتینه‌.

ئه‌نتۆی كیس له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی گوتی، چه‌كداره‌ تاوانباره‌كه‌ له‌ نزیك پردی پیاده‌ڕۆی نزیك ڕووباری نێو شاره‌كه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ و له‌و كاته‌ی ئه‌فسه‌رێك قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه‌، ته‌قه‌ی له‌خۆی كردووه‌ و كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *