به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بۆرسه‌ی دنیا نرخی نه‌وت به ڕێژه‌ی 2% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، هۆكاره‌كه‌یشی به بڕوای شاره‌زایان بۆ زیادتربوونی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان و به‌رده‌وامی شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان حزبوڵای لبنانی و ئیسرائیل له باشووری لبنان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
نرخی نه‌وتی خامی برنت دوو دۆلار و 16 سه‌نت و به ڕێژه‌ی 2.37% به‌رزبووه‌وه و به‌مه‌یش به‌رمیلێكی گه‌یشته 93 دۆلار و 28 سه‌نت. له‌لایه‌كی تر نه‌وتی خامی ته‌كساس دوو دۆلار و 37 سه‌نت و به ڕێژه‌ی 2.71% به‌رزبووه‌وه و به‌رمیلێكی به 89 دۆلار و 73 سه‌نت فرۆشرا.
هۆكاری ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان دوێنێ له نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا زۆر قورستربوونهوه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه حكوومه‌تی فه‌رمی لبنان و ئیسرائیلیش به‌یه‌كه‌وه ئاگربه‌ستیان ڕاگه‌یاندووه. ئه‌مه مه‌ترسی فره‌وانبوونی ڕووبه‌ری ململانێكانی له ناوچه‌كه زۆر زیاتر كردووه.
هاوكات به‌رده‌وامی مانه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز به داخراوی، كه ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له گه‌یشتنی نه‌وت و غاز به وڵاتانی هاورده‌كار دروست كردووه، كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر نرخی نه‌وت و غاز كۆتاییان نه‌هاتووه و بگره به‌رده‌وامیان هه‌یه.
















Leave a Reply