ڕووداوێكی تەقەكردن لە ئیسپانیا دوو كوژراو و چوار برینداری لێ كەوتەوە

بینەر: (757)

میدیاكانی ئیسپانیا بڵاویان كردەوە، دوو كەس كوژران و چوار كەسی تریش بە سەختی بریندار بوون، لە ڕووداوێكی تەقەكردن لە شاری ئال ئیخیدۆی باشووری ئەو وڵاتە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنامەی “ئەل بابیبس”ی ئیسپانی بڵاوی كردووەتەوە، لە ناو قوربانییەكان كەسانی ڕواڵ هەن و ئەنجامدەری تەقەكردنەكەیش تا ئێستە بە ئازادی دەسووڕێتەوە، هێزەكانی پاسەوانی خەڵكی سڤیل، ئۆپراسیۆنی فراوانیان بۆ دۆزینەوە و گرتنی دەست پێ كردووە.

لەلایەكی ترەوە كەناڵی ئاڕ تی ڤی ئی بڵاوی كردەوە، رووداوی تەقەكردنەكە لە درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ناوچەی ئەل كانلیلۆی نزیك لە شارەدێ بالانیگرای سەربە شاری ئەل ئیخیدی باشووری ئیسپانیا ڕووی داوە.

هێزەكانی پاراستنی خەڵكی سڤیل بە چڕی لە شوێنی رووداوەكە و ناوچەكە بڵاو بوونەتەوە و بریندارەكان بە پەلە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە تا چارەسەری پێویست وەربگرن، سەرەڕای ئەوەی برینەكانیان سەختە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *