هەرێمی كوردستان بۆ رێگریی لە گرانبوونی نرخی هێلكە چەند بڕیارێكی دا، بەمەیش رێگریی دەكرێت لەوەی 50%ـی هێلكەی هەرێمی كوردستان هەناردە بكرێت.
ئەمڕۆ یەكشەم سێی ئایار، بەپێی بڕیارێك كە “وشە” بەتایبەت وێنەیەكی دەست كەوتووە و تێیدا هاتووە، بڕیار درا بە رێژەی 50%ـی هێلكەی هەرێمی كوردستان هەناردەی دەرەوە بكرێت، هەروەها هەر پڕۆژەیەك لە كاتی گواستنەوە پێویستە تەنیا بەرهەمی ناوخۆ هەبێ و لەكاتی بوونی بەرهەمی تر، دەستی بەسەردا دەگیرێت .
بۆ رێگریی لە بەرزبووەنەوەی نرخی هێلكە چەند بڕیارێك درا كە ئەمانەن:
1- كارتۆنی هێلكەی كێشی 21 بۆ 22 گرام كارتۆنی بە 61 هەزار دینار لە پڕۆژە بێت.
2- كارتۆنی هێلكەی كێشی 23 بۆ 24 گرام بە نرخی 63 هەزار دینار بێت.
3- كارتۆنی هێلكەی 24 بۆ 26 گرام بە نرخی 66 هەزار دینار بێت.
4- كارتۆنی هێلكەی 26 گرام بە نرخی 68 هەزار دینار بێت.
5- نرخی تەبەقەی هێلكە لە ماركێتەكان بە شەش هەزار دینار زیاتر نەبێت، بە پێچەوانەوە رێكاری یاساییان بەرانبەر ئەنجام دەدرێت.
















Leave a Reply