هێڵی ئاسمانیی قەتەر لە 10ـی ئایارەوە گەشتەكانی بۆ عێراق و كوردستان دەست پێ دەكاتەوە

بینەر: (1.5K)

هێڵی ئاسمانیی قەتەر بڕیاری دا گەشتە ترانزێت و ناوخۆییەكانی بۆ فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەست پێ بكاتەوە.

هێڵی ئاسمانیی قەتەر بە فەرمیی دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.

دەڵێت، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەكانە بۆ ئاساییكردنەوەی كەرتی گواستنەوەی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كە لە ڕێكەوتی 28/04/2026ـەوە بەهۆی جەنگی ئێران پەكی كەوتبوو.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەكە، لە ڕێكەوتی 10/05/2026ـەوە گەشتەكان بۆ فڕۆكەخانەكانی بەغدا، بەسرە و هەولێر بە شێوەیەكی فەرمی دەست پێ دەكەنەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *