داهێنانی دەرمانێكی نوێ كە مەترسیی وەستانی مێشك كەم دەكاتەوە

بینەر: (10)

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ كە لە زانكۆیەكی كەنەدا ئەنجام دراوە، بەوە گەیشتوون زانایان دەرمانێكی نوێیان داهێناوە كە رۆڵی زۆری بۆ كەمكردنەوەی وەستانی مێشك هەیە، هاوكات هەمان دەرمان كاریگەریی لەسەر ئەوە هەیە كە مەترسیی خوێنبەربوونی مێشك نەهێڵێت.

پێگەی “شەفەق نیوز” رۆشنایی خستووەتەسەر توێژینەوە نوێیەكە كە لە زانكۆی ماكماستەری كەنەدی ئەنجام دراوە، لەو توێژینەوەیەدا زانایان شیكردنەوەیان بۆ ئەو دەرمانە نوێیە كردووە كە رۆڵی زۆر گرنگ بۆ كەمكردنەوەی وەستانی مێشك دەبینێت، هاوكات كاریگەریی لەسەر وەستانی خوێنبەربوونی مێشك دەبێت، دەرمانەكەیش ناوی “ئەسۆندیكسیان”ـە.

توێژەرانی توێژینەوە نوێیەكە، كاریان لەسەر شیكردنەوە و لێكۆڵینەوە لەسەر 12 هەزار كەس لە 37 وڵات كردووە كە كێشەی تەندروستیی مێشك و ئەگەری تووشبوون بە وەستانی مێشكیان هەبووە، یان بۆ ماوەیەكی كەم چوونی خوێن بۆ مێشكیان وەستاوە، بۆیە بەشێك لە بەشدارانی توێژینەكە ئەو دەرمانە نوێیە “ئەسۆندیكسیان”یان بەكار هێناوە، بەشێكی تریشیان دەرمانی ئاسایی پێشتریان بۆ نەخۆشییەكەیان بەكار هێناوە، لە ئەنجامدا كاریگەریی ئەرێنیی “ئەسۆندیكسیان” لەسەر نەخۆشەكان دەركەوتووە.

توێژەران زیاتر دەڵێن كە ئەوانەی دەرمانی “ئەسۆندیكسیان”یان بەكار هێناوە، بە رێژەی 26% مەترسیی وەستانی مێشكیان لەسەر لاچووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *