كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی دەستپێكردنی پڕۆژەیەكی بەناوی “تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتیی گشتگیر” لە هەرێمی كوردستان راگەیاند، لەو پرۆژەدا سێ هەزار و 200 خێزانی هەژار و پەنابەر هاوكاری دەكرێن.
بەگوێرەی راگەیێنراوی كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان (UNHCR)، ئەم پڕۆژەیە لەگەڵ وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە پشتگیریی هەریەك لە (UNHCR)، یونیسێف و بانكی جیهانی جێبەجێ دەكرێت.
پڕۆژەكە هاوكاریی دارایی پێشكەشی سێ هەزار و 200 خێزانی هەژار دەكات، بۆ ماوەی 12 مانگ بەردەوام دەبێت.
لە راگەیێنراوەكەی كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكاندا هاتووە، “ناو تۆماركردن بۆ ئەو خێزانانەی دەیانەوێت هاوكارییەكە وەربگرن تا 28ـی نیسان بەردەوام دەبێت”.
پرۆژەكە لە دهۆكەوە دەست پێ دەكات، ئەوانەی پێویستیانە سەردانی ئەو سەنتەرانە بكەن لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتییەوە بەڕێوەدەبرێن، دواتر شارەكانی تری كوردستانیش دەگرێتەوە.
















Leave a Reply