بەدوو سەعات 100 دۆلار نزیكەی هەزار دینار دابەزی

بینەر: (508)

بەیانیی ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بازاڕەكاندا بە 153 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوە دەكرا، بەڵام بۆ سەعات 11 ـی نیوەڕۆ، نرخەكەی نزیكەی هەزار دینار دابەزی و خاوەن نووسینگەیەكیش هۆكاری دابەزینەكەی ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ شەموو 18ـی نیسان، عەبدولڕەحمان حاجی كەمال خاوەن نووسینگەی دراوگۆڕینەوە، بە “وشە”ـی راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 153 هەزار و 300 دینار بوو، بەڵام بۆ سەعات 11، نزیكەی هەزار دینار لە نرخەكەی دابەزی.

زیاتر گوتی، هۆكاری دابەزینەكەی بۆ ئەگەری رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەم هەفتەیە دەگەڕێتەوە، كە سیستمی ئەسیكۆدا رێككەوتنی لەسەر بكرێت و دۆلاریش بە نرخی هەرزان بە بازرگانانی هەرێمی كوردستان بدات.

باسی لەوەش كرد، لە سەعات 11ـی پێش نیوەڕۆ 100 دۆلار دابەزی بۆ 152 هەزار و 450 دینار، لە ئەگەری رێككەوتن، گوشار لەسەر بازاڕ كەم دەبێتەوە، بۆیە پێشبینیی هەرزانتربوونی زۆر زیاتر دەكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *