ڕۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی دۆخی موجته‌با خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كه بێهۆشه و دۆخی ته‌ندروستی خراپه و ناتوانێ به‌شداری له دروستكردنی هیچ بڕیارێك له ڕژێمی ئێران بكات.
یاداشتێكی دیپلۆماسی ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگرییانه‌ی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكای تێدا بووه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه موجته‌با خامنه‌یی له‌سه‌ر جێی له شاری قوم كه‌وتووه و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێ، ئه‌و بێهۆشه و دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره، له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانێ به‌شداری ده‌ركردنی هیچ بڕیارێك له نێو ڕژێمی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی بكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌ی تایمز، ئه‌و یاداشته دیپلۆماسییه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی له كه‌نداو هاوبه‌شی پێكراوه و ئه‌مه‌یش به یه‌كه‌م به‌ڵگه هه‌ژمار ده‌كرێ، كه شوێنی خامنه‌یی كوڕی تێدا نووسرا بێت، له كاتێكدا پێشتر هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی شوێنه‌كه‌ی نه‌بوو.
پێشتر چه‌ندان سه‌رچاوه دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردمانه‌ی له 28ی شوبات/فێبرایه‌ر كرایه سه‌ر ماڵی عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری پێشووی ئێران، كه خۆی و چه‌ندان سه‌ركرده‌ی تری ئێران كوژران، موجته‌بای كوڕی خامنه‌ییش بریندار بووبێت، میدیاكانی ئێران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به سووكی بریندار بووه و ئێسته كاروباری ئێران هه‌ڵده‌سووڕێنێت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی ڕۆژئاوا نایشارنه‌وه كه له دۆخێكی ته‌ندروستی قورسدایه و بێهۆشه.
















Leave a Reply