پرسەنامەیەك لە نێچیرڤان بارزانییەوە

بینەر: (395)

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند مەهدی ئومێد پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە.

لە پەیامەكەدا هاتووە، بۆ كۆچی دواییی هونەرمەند و سینەماكاری كورد خوالێخۆشبوو مەهدی ئومێد، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكار‌ی و هونەرمەندانی كوردستان و هاوڕێیانی دەكەم. هاوسۆز و هاوخەمیانم. لە خوای مەزن داواكارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *