دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق لەبارەی كەشوهەوای ئەمشەو و بەیانی، هاووڵاتییانی پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان ئاگەدار دەكاتەوە، بەوەی لە چەند سەعاتی داهاتووی ئەمشەو باران بەخووڕ دەبێت و سبەی كۆتایی دێت.
بەپێی بەیاننامەیەكی دەستەكە، داوا لە هاووڵاتییانی بەغدا، بەتایبەتی دانیشتووانی رۆژهەڵات و باشووری دەكەین، جیا لە دانیشتووانی پارێزگاكانی واست، دیالە، میسان، باكوری زیقار، ئەنبار، سلێمانی، مووسڵ، هەولێر، دهۆك، سەلاحەدین و كەركووك، بۆ وریابوون بەهۆی دابارینی بەخووڕ لە چەند سەعاتی داهاتوو.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە ئەمشەو كاریگەریی ناسەقامگیری كەشوهەوا لە عێراق بەردەوام دەبێت، ئەمشەو باران و هەورەبرووسكە دەبێت، لە ئەمشەوەوە لە هەندێك شوێن كاریگەرییەكە كەمتر دەبێتەوە، لە هەندێك ناوچەی تر ئەو دۆخە باراناوییە تا دوای نیوەڕۆی سبەی هەینی و ئێوارەكەی بەردەوام دەبێت، لە هەرێمی كوردستان و رۆژهەڵات و باكوریش تا شەوی هەینی و بەرەبەیانی شەموو درێژە دەكێشێت.
















Leave a Reply