مزگێنییەكی گەورە بۆ زمانی كوردی لە دنیای تەكنەلۆجیادا

بینەر: (858)

هاووڵاتییەكی كورد رەزامەندیی وەرگرت بۆ ئەوەی زمانی كوردی هاوشێوەی زمانی جیهانییەكان بخرێتە ناو پرۆگرامەكانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان.

ئەمڕۆ دووشەم 30ـی ئادار، بۆكان جاف شارەزای تەكنەلۆجیا، بە “وشە”ـی راگەیاند، دوای هەوڵێكی ماندوونەناسانەی چەندان ساڵە، بە شانازییەوە ڕای دەگەیەنین كە بە پاڵپشتیی زانكۆی جیهان، ڕەزامەندیی فەرمیمان پێ درا بۆ دەستپێكردنی پڕۆژەی ئامادەكردنی داتاكانی زمانی كوردی لەلایەن دامەزراوەی یونیكۆد (Unicode)، كە ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتیی قازانج ‌نەویستە و بنكەكەی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكایە.

زیاتر گوتی، ئەم هەنگاوە ستراتیجییە وا دەكات زمانی كوردی بە شێوەیەكی ستاندارد و هاوچەرخ بچێتە نێو سەرجەم سیستمە جیهانییەكانی وەك ئەندرۆید، iOS، مایكرۆسۆفت ویندۆز، وێبگەرەكان، تەلەڤزیۆنە زیرەكەكان و یارییە ئەلیكترۆنییەكان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *