سامسۆنگ بەرنامەی مۆبایلە نوێیەكان فراوانتر دەكات

بینەر: (1.1K)

سامسۆنگ دەستی كردووە بە بڵاوكردنەوەی پرۆگرامی تاقیكاری One UI 8.5 بۆ مۆبایلەكانی Galaxy Z Fold 6 و Galaxy Z Flip 6، كۆریای باشوور یەكەم بازاڕە كە نوێكارییەكەی وەرگرتووە، پێشبینی دەكرێت بەم نزیكانە فراوانتر بێت بۆ بازاڕەكانی تر.

بڵاوكردنەوەی “بێتا” دوای دزەپێكردنەكان دێت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و پێشنیاری ئەوە دەكەن بەمزووانە بەرنامەكە فراوانتر دەكرێت بۆ ئەوەی ئەم دوو مۆبایلە بگرێتەوە، ئەمەیش لەگەڵ خستنەبازاڕی فەرمیدا پشتڕاست كراوەتەوە.

ڕووكارە نوێیەكە گۆڕانكاریی بەرچاو لەخۆ دەگرێت كە دیزاینێكی مۆدێرنتر بە سیستمەكە دەبەخشێت، لەگەڵ تایبەتمەندی زیادە بە ئامانجی ئاسانكردنی بەكارهێنان و باشتركردنی ئەزموونی بەكارهێنەر لەسەر هەردوو ئامێرەكە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *