وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه ده‌ست به پاره‌داركردن و ڕێوشوێنه‌كانی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئادار/مارسی 2026 ده‌كات.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق هاتووه، كه وه‌زاره‌تی فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری خۆی ڕاسپاردووه كه ده‌ستبكات به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پاره‌داركردن بۆ مووچه‌ی مانگی ئادار/مارسی كارمه‌ندان و هێزه‌كانی ته‌ناهی عێراق.
هاوكات وه‌زاره‌ته‌كه داوا له یه‌كه‌ی خه‌رجی له وه‌زاره‌ت و پارێزگه‌كان و لایه‌نه‌كانی ناپێوهست به وه‌زاره‌تی دارایی كردووه، كه سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌ت بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنی پێویستییه‌كانی پاره‌داركردنی مووچه‌ی كارمه‌نده‌كانیان.
له به‌شێكی تر دا وه‌زاره‌تی دارایی داوای له یه‌كه‌كانی خه‌رجكردن كردووه كه ڕه‌چاوی پابه‌ندبوون به خشته‌ی مانگانه‌ی كار له‌سه‌ركراو بكه‌ن و به گوێره‌ی خشتهكه سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌ت بكه‌ن.
ده‌ستكردنی به‌غدا به ئاماده‌كارییه‌كانی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م مانگه له كاتێكدایه كه هه‌رێمی كوردستانیش ڕێوشوێنه‌كانی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ته‌واوكردووه و ڕه‌وانه‌ی به‌غدای كردووه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌كی به مووچه‌ی كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه.
















Leave a Reply