بینەر:
(1.6K)
ئەمڕۆ دووشەم 16ی ئاداری 2026، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ڕای گەیاند کە بەهۆی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە ناو گەلی عەلی بەگ، کەسێک گیانی لەدەست دا و دوو کەسی تریش بە سەختی بریندار بوون.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە ڕێگەی سۆران – خەلیفان و لە ناو گەلی عەلی بەگ لە نزیک بازگەی بێخاڵ، ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (تۆیۆتا کرۆلا) و (BMW) ڕووی داوە.
لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا، کەسێک گیانی لەدەست داوە و دوو کەسیش بە سەختی بریندار بوون.
















Leave a Reply