بینەر:
(1.6K)
زۆرن وا بیر دەكەنەوە كە پاككردنەوە و شوشتنی ددان بە فڵچە و هەویری ددان دوای هەر ژەمیكی نانخواردن، ڕێگەیەكی تەندروست و دروستە بۆ هێشتنەوەی ددانەكان و دەم بە پارێزراوی، بەڵام شارەزایان هۆشداریی دەدەن و دووپات لەوە دەكەنەوە كە ئەمە هەندێ مەترسیی لێ دەكەوێتەوە.
مادینا ئابانسۆڤا لەبارەی دیوە ئەرێنییەكانی شوشتنی ددان دوای هەموو ژەمێك دەڵێ، هەست بە نوێبوونەوە و پاكبوونەوە دەكەی، لە بۆنی ناخۆشی دەم كە لە پاشماوەكانی خۆراك لە ناو دەم دروست دەبن ڕزگارت دەبێت، هەروەها ڕێگر دەبێ كە بەشە جێماوەكانی خۆراك ببن بە مۆڵگەی بەكتریاكان، ئەمانەیش دەبنە هۆی كەمبوونەوەی ئەگەری كلۆربوونی ددان و هەوكردنی پدووی ددان و ڕێگەیش لە كۆبوونەوەی چینێكی جێڕی لەسەر مینای سپی ددان دەگرێت، كە بە مانەوەی زۆری و كەڵەكەبوون لەسەر یەكتر، توند و جێگیر دەبێت.
















Leave a Reply