لە كابینەی نۆیەمدا 454 مزگەوت دروستكراون و نۆژەنكراونەتەوە

بینەر: (1.4K)

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، لە كابینەی نۆیەمدا 454 مزگەوتی نوێ‌ دروست كراون و نۆژەن كراونەتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ 21ی شوبات، د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی، مزگەوتی “حاجی فازڵ”ی لە گەڕەكی هەولێری نوێ، كردەوە.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، حكوومەتی كوردستان بە دابینكردنی زەویی شایستە و ڕووبەری فراوان لەسەر نەخشە، شوێنی مزگەوتەكان نیشان دەكات و پێویستییەكانی لە ئەستۆ دەگرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *