سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كان ئاشكرایان كرد، كه سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی “ناتۆ” ده‌گۆردرێن و ئه‌مه‌ریكا ده‌سبه‌رداری سێ پۆستی باڵای سه‌ربازی له هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌بێ و پۆستێكی تر وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێشتر دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوای له وڵاتانی ئه‌وروپا كرد، كه خۆیان به‌رپرسیاریه‌تی ئاسایشی خۆیان بگرنه ئه‌ستۆ و ڕه‌خنه‌ی زۆری له ناتۆ هه‌بوو، به‌هۆی نایه‌كسانی له هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی هاوبه‌ش و یه‌كسان له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانییه‌كه‌وه.
سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه واشنتن ده‌سبه‌رداری پۆستی فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ناتۆ له باره‌گه‌ی نۆرڤۆلك له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێ، كه بواری ئۆپراسیۆنه‌كانی باكوری ناوچه‌كه ده‌بێت و نوێنه‌رێكی به‌ریتانیا ئه‌و پۆسته ده‌گرێته ئه‌ستۆ، هاوكات پۆستی فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی به ئه‌ڵمانیا ده‌به‌خشێت، كه ئه‌و فه‌رمانده‌ییه باره‌گه‌كه‌ی له هۆڵه‌ندایه، سێیه‌م پۆستیش كه ده‌یبه‌خشێت، بریتییه له فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ناتۆ له ناپۆلی باشووری ئیتاڵیا كه ناوچه‌كانی باشووری ئه‌وروپا و زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی ده‌پارێزێت، ئه‌و پۆسته‌یش به ئیتاڵیا ده‌دات.
له به‌رانبه‌ر ده‌سبه‌رداربوونی واشنتن له‌و سێ پۆسته‌ی ناتۆ، فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه ده‌ریاییه‌كانی ناتۆ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه وه‌رده‌گیرێت كه باره‌گه‌كه‌ی له نۆرسووده له شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا.
دیپلۆماتكاران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه وازهێنان له‌و سێ پۆسته له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كه به‌رپرسن له نه‌خشه‌دانان و جێبه‌جێكردنی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی چاوه‌ڕوانكراو له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی ناتۆوه بووه‌ته جێی سه‌رنجی وڵاتانی ئه‌وروپا.
دوو دیپلۆماتكار له‌وباره‌وه بۆ ئاژانسی فڕانس پرێس ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و گۆڕانكارییانه تا ئێسته نه‌كه‌وتوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی باشه بۆ گواستنه‌وه‌ی كرده‌یی به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان به هاوبه‌شی له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ناتۆوه.
















Leave a Reply