كارنامەی دانیشتنی سبەی پەرلەمانی عێراق بڵاو كرایەوە

بینەر: (1.5K)

بڕیارە سبەی چوارشەم ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێكی ئاسایی خۆی ساز بكات، ئەمڕۆ سێشەمیش فەرمانگەی میدیایی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق كارنامەی دانیشتنەكەی بڵاو كردەوە، كە لە هیچ یەكێك لە بڕگەكان خستنە دەنگدانی كاندیدانی سەرۆك كۆمار لە كارنامەكەدا دانەنراوە.

لە ڕاگەیەنراوێكی فەرمانگەی میدیایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هاتووە، كارنامەی دانیشتنی ژمارە هەشتی سبەی چوارشەم 11ی شوبات/فێبرایەر سه‌عات یازده‌ی پێشنیوه‌ڕۆ ئه‌نجام ده‌درێ و دانیشتنه‌كه‌ لە سێ بڕگە پێك دێت، یەكەمیان چاوخشاندنەوەیە بە چەند تانەیەكی پێشكەشكراوە لەبارەی دروستی ئەندامیەتیی بەشێك لە پەرلەمانتارانی ئێستەی عێراق.

لەبارەی بڕگەی دووەم لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، بابەتێكی گشتی دەخرێتە گفتوگۆوە، هەریەك لە وەزیری داد و بریكاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ كاروباری هەواڵگری و فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان، بە وردی تاوتوێی پرسی گواستنەوەی گیراوانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق دەكەن . دوا بڕگەیش بریتی دەبێ لە گفتوگۆیەكی گشتی و دواتریش دانیشتنەكە كۆتایی پێ دەهێنرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *