ئارتی بانك 30%ـی مووچە وەك قەرز دەداتە مووچەخۆران

بینەر: (959)

بانكی ئارتی (RT Bank)، وەك یەكێك لە بانكە بەشدارەكانی پڕۆژەی “هەژماری من”، خزمەتگوزارییەكی نوێی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان ڕاگەیاند. بەپێی بڕیارەكە، مووچەخۆران دەتوانن مانگانە 30%ـی كۆی مووچەكەیان بەشێوەی قەرزی پێشوەختە لە ئامێرەكانی ATM وەربگرن، ئەمەش بۆ چارەسەركردنی كێشەی دواكەوتنی مووچە.

خزمەتگوزارییە نوێكە بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان بریتین لە گەڕانەوەی قەرز: لە كاتی هاتنی مووچە تەنیا 10%ـی قەرزەكە دەبڕێت و 20%ـەكەی تری ئارەزوومەندانە دەبێت.

سوود (عمولە): ئەگەر قەرزەكە لە ماوەی 45 ڕۆژدا بگەڕێنرێتەوە، هیچ سوودێكی ناچێتە سەر.

مەرجی سوودمەندبوون: پێویستە مووچەخۆر “كریدت كارت”ی هەبێت.

كاتی جێبەجێكردن: بڕیارە لە دوو مانگی داهاتوودا ئەم خزمەتگوزارییە كارا بكرێت.

هەروەها بانكەكە چەند ئۆفەرێكی تری وەك قازانجی ساڵانە تا ڕێژەی 7% بۆ پاشەكەوتكردنی پارە و كارپێكردنی ئەپڵیكەیشنێكی پێشكەوتوو بە زمانی كوردی ڕاگەیاندووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *