تۆم بارك پێوەندی بە سەرۆك بارزانییەوە كرد

بینەر: (1.4K)

تۆم بەڕاك، باڵوێزی ئەمەریكا لە توركیا، پێوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆك بارزانی ئەنجام دا.

ناوەڕۆكی پێوەندییە تەلەفۆنییەكە بەمشێوەیە بووە كە هەردوولا بە وردی دۆخی سووریا و پەرەسەندنە ئەمنییەكانیان تاوتوێ كرد و دووپاتیان لەسەر پێویستیی پاراستنی ئاگربەست و بەردەوامبوونی پڕۆسەی گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ لێقەوماوان كردەوە، بەتایبەتی بۆ شاری كۆبانێ.

تۆم بارك ئەو گفتوگۆیەی لە X بڵاوكردووەتەوە و دەڵێ‌، كە پاراستنی سەقامگیری لە سووریا و ڕێگریكردن لە تێكچوونی دۆخی مرۆیی لە پێشینەیە، هەروەها لە تەوەری دووەمی پێوەندییەكەدا، باسیان لە دۆخی سیاسیی عێراق كرد و تۆم بەڕاك هەڵوێستی فەرمیی وڵاتەكەی بۆ سەرۆك بارزانی دووپات كردەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *