“تا چەند مانگێكی تر دۆخەكە بەو شێوە لە نێوان ئێران و ئەمەریكا بەردەوام دەبێت”

بینەر: (47)

هەر لە گەڵ هاتنەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كۆشكی سپی، ئاڵۆزییەكانی واشنتن و تاران دەستیان پێ كردەوە، بەتایبەتی لە هاوینی رابردوو كە ئەمەریكا و ئیسرائیل یەكەم گورزی سەربازییان لە ئێران وەشاند، لە زستانی ئەمساڵیش دووبارەیان كردەوە، لەگەڵ هەر گەڕێكی شەڕیش، دانوستان هەبووە، بەرپرسێكی ئەمەریكی پێی وایە تا كاتی هەڵبژاردنی نیوەیی كۆنگرێس ئەو دۆخەی ئێستە لە نێوان شەڕ و ئاشتی بەردەوام دەبێت.

تۆماس واریك جێگری پێشووی یاریدەدەری وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا و توێژەر دووپاتی كردەوە كە چاوەڕوان دەكرێت تا كاتی هەڵبژاردنی نیوەیی كۆنگرێس، رووبەڕووبوونەوەی ئێران و ئەمەریكا بەو شێوەی هەیە، بە شێوەی شەڕی سارد، لە نێوان هێرش بۆ سەر یەكتر و دانوستان، بەردەوام ببێت، ئاشكرای دەكات كە هەر هێرشێكی زەوینیی ئەمەریكی بۆ سەر ئێران دەكەوێتە دوای 3ی تشرینی دووەمی داهاتوو، ئەوكات ئامانجەكە دیار دەبێت، ئاخۆ كەناراوەكانی گەرووی هورمزە یان دوورگەی خارك یان هەر شوێنێكی تر یان هەموویان.

ئەو بەرپرسە ئەمەریكییە دووپاتی كردەوە كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بێ بوونی تەقەمەنیی پێویست بۆ شەڕێكی دوورخایەن، فەرمانی دەست پێكردنی ئەو شەڕەی دا، لەوكاتەی بە هەڵە پێی وابوو كە دوای چەند هەفتەیەك كۆتایی دێت، ئێستەش واشنتن بە دەست كەمیی مووشەكی بەرگریی ئاسمانییەوە دەناڵێنێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *