ترەمپ باسی ئازادبوونی چەند دەوڵەتێك دەكات

بینەر: (1.6K)

لەوەتەی ترەمپ گەڕاوەتەوە كۆشكی سپی، لە ناوخۆی ئەمەریكا و لە دەرەوەشی هەرای ناوەتەوە، هەوڵ دەدات نەخشەی دنیا بگۆڕێت نەك تەنیا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتەواوەتی ملی ئێرانی گرتووە و دیار نییە چی لەو وڵاتە دەوێت، لەو ناوەدا لە تویتێك باسی چەند ئاماژەیەك سەبارەت بە ئێران دەكات.

لەناو ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە لاپەڕەی خۆی لە ترووس سۆشیال چەند ئاماژەیەك سەبارەت بە ئێران بڵاو دەكاتەوە، لەوانە لێدوانێكی مارك سیسن بێژەری تۆڕی هەواڵی “فۆكس نیوز”ی ئەمەریكا، پێشبینی دەكات ترەمپ بەر لە كۆتا هاتنی ماوەی دەسەڵاتی سەردانی “ئێرانی ئازاد” و “كوبای ئازاد” و “ڤەنزوێلای ئازاد” بكات.

شەمووی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی “پۆلیتیكۆ”ی ئەمەریكی گوتی، كاتی كۆتاهێنان بە دەسەڵاتی عەلی خامنەیی رابەری ئێران هاتووە، كە 37 ساڵە بەردەوامە، ئەو كەسێكی نەخۆشە و پێویستە وڵاتەكەی بەشێوەیەكی گونجاو بەڕێوە ببات و دەست لە كوشتنی خەڵك هەڵبگرێت، بەهۆی خراپیی فەرمانڕەوایەتییەكەی وڵاتەكەی كردووەتە خراپترین شوێن لە دنیا بۆ ژیان.

ترەمپ دووپاتی كردەوە، كاتی هاتووە بەدوای سەركردایەتییەكی نوێ بۆ ئێران بگەڕێین، سەبارەت لە لێدوانەكانی خامنەیی گوتی، ئەو بە وێرانكردنی تەواوەتیی وڵاتەكەی تۆمەتبارە، ئەوەی وەك سەرۆك ئەنجامی داوە بریتییە لە وێرانكردنی تەواوەتیی وڵاتەكەی و بەكارهێنانی توندوتیژییەكی بێ وێنە بۆ ئەو كارە، بۆیە بۆ بەردەوامبوونی ئەو وڵاتە، پێویستە سەركردایەتییەكەی سەرنج باتە كاروباری دەوڵەت، وەك ئەوەی من لە ئەمەریكا دەیكەم، نەك كوشتنی هەزاران كەس بۆ پارێزگاریكردن لە دەسەڵات.

ترەمپ ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، سەركردایەتی لەسەر رێزگرتن بنیات نراوە نەك كوشتن و كوشتن، ئەو پیاوە نەخۆشە و پێویستە بە باشی وڵات بەڕێوە ببات و دەست لە كوشتنی خەڵك هەڵبگرێت، كە وڵاتەكەی بووەتە خراپترین شوێن بۆ ژیان بەهۆی خراپیی سەركردایەتییەكەیەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *