کەسوکاری گەنجێکی عێراقی ئاشکرای دەکەن، کوڕەکەیان لەناو خاکی ئێران لەلایەن باندێکەوە ڕفێنراوە و داوای 40 هەزار دۆلار دەکەن، هەڕەشەی ئەوەش دەکەن ئەگەر پارەکە نەدرێت “دەیکوژن و پارچەپارچەی دەکەن”.
ئەمڕۆ سێشەم شەشی کانوونی دووەمی 2026، مامی ئەو گەنجە کە ناوی “حەسەن”ـە، بە ئاژانسی “شەفەق نیوز”ی ڕاگەیاندووە، برازاکەی نزیکەی هەفتەیەکە لەلایەن باندێکەوە لە ئێران ڕفێنراوە و گواستراوەتەوە بۆ ناوچەیەکی شاخاوی.
مامی ڕفێنراوەکە دەڵێت باندەکە داوای بڕی 40 هەزار دۆلار (چوار دەفتەر) دەکەن و هەڕەشەی کوشتن و پارچەپارچەکردنی دەکەن ئەگەر پارەکە نەنێرین.
بەپێی زانیارییەکان، حەسەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی “ئەمانەتێک” چووەتە ئێران، بەڵام بەگوێرەی ئەو تۆمارە دەنگی و ڤیدیۆییانەی بڵاو بوونەتەوە، دەرکەوتووە ناوبراو وەک گەشتیار لەگەڵ یەکێک لە خزمەکانی چووە، بەڵام بەهۆی تێوەگلانی ئەو خزمەی لە کارێکدا، حەسەن وەک “بارمتە” لەوێ بەجێ هێڵراوە.
















Leave a Reply