بینەر:
(1.3K)
جیاوازییەك لە كڕین و فرۆشتنی دۆلار بازاڕەكانی دۆلارفرۆشان دروست بووە، ئەگەر دۆلار بكڕیت بە پارەی 50 هەزار دیناری و 25 هەزار دیناری هەرزانترە لەوەی بە 10 هەزار دیناری یان پێنج هەزار دیناری بیكڕیت.
ئەمڕۆ دووشەم پێنجی كانوونی دووەم، كەیفی خۆشناو گوتەبێژی بازاڕی دۆلارفرۆشانی هەولێر، بە “وشە”ـی راگەیاند، جیاوازییەك هەیە لە كڕین و فرۆشتنی دۆلار لە بازاڕ، ئەویش بەپێی جۆری دراوە عێراقییەكە رۆڵ دەبینێت.
زیاتر گوتی، ئەگەر دۆلار بە پارەی 25 هەزار دیناری یان 50 هەزار دیناری بكڕیت، ئەوا هەرزانترە لەوەی دۆلار بە 10 هەزار دیناری یان پێنج هەزار دیناری بكڕیت.
لەبارەی هۆكاری ئەو جیاوازییە باسی لەوە كرد، بانكەكان دۆلار بە پارەی 25 هەزار دیناری یان 50 هەزار دیناری دەفرۆشن، ئامادە نین بە 10 هەزار دیناری یان پێنج هەزار دیناری بیفرۆشن.
















Leave a Reply