بینەر:
(1.1K)
جیا له دواكه‌وتنى سێ مووچه‌ى ئه‌مساڵى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، مووچه‌ى مانگى دوانزه‌ى به‌شێك له مامۆستایان و چه‌ند توێژێكى تر له عێراق دواكه‌وتووه و حكوومه‌تى عێراقیش بۆ دابه‌شكردنى مووچه دڵنیایى ده‌دات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى كانوونى یه‌كه‌م موزهیر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى دارایى سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌لاى عێراق هه‌یه به‌شى پێدانى مووچه‌ى ته‌واوى چین و توێژه‌كان ده‌كات. وێراى ئه‌و دڵنیاییه كه‌چى نیگه‌رانییه‌كى زۆر له‌لاى فه‌رمانبه‌رانى عێراق هه‌یه له‌وه‌ى مووچه‌ى مانگى كانوونى یه‌كه‌م “مانگى دوانزه” وه‌رنه‌گرن.
ئه‌مه له كتێكدایه هێشتا مووچه‌ى مانگى تشرینى یه‌كه‌م “مانگى 10″ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه نه‌كراوه و چاره‌نووسى مووچه‌ى مانگى 10 و 11 دیار نییه.
















Leave a Reply