لە یاریی نێوان ڕیاڵ مەدرید و تالاڤێرا لە قۆناغی 32ـی جامی پاشای ئیسپانیا، جارێكی تر (Visit Kurdistan) لە یارییەكە و یاریگەیەكی تر دەدرەوشایەوە، هاوكات لە یاریی نێوان (گوادالاخارا و بەرشەلۆنە (Visit Kurdistan) بووە دروشمی هاندەرانی یاریگە، ئەوەیش دوای دوو ساڵ لە كۆبوونەوە و دروستكردنی پێوەندی لەگەڵ دامەزراوەكانی ئیسپانیا، كارەكان چوونە بواری جێبەجێكردنەوە.
نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئیسپانیا، هەنگاوێكی گرنگی تری نا لە گۆڕەپانی وەرزشی و بووژانەوەی كەرتی گەشتیاریی هەرێمی كوردستان و بە نێودەوڵەتیكردن و ناساندنی هەرێمی كوردستان، ئەوەش لە ڕێگەی پڕۆژەی (Visit Kurdistan) لە یاریگەكانی ئیسپانیا و لە جامی پاشای ئیسپانیا و لە یاریی نێوان (گوادالاخارا و بەرشەلۆنە).
شەوی رابردووش لە یاریی نێوان ڕیاڵ مەدرید و تالاڤێرا لە قۆناغی 32ـی جامی پاشای ئیسپانیا، جارێكی تر (Visit Kurdistan) لە یارییەكە و یاریگەیەكی تر دەدرەوشایەوە، كە ملیۆنان كەس لە 184 وڵاتی دنیاوە بینەری یارییەكە دەكەن.
ئەمە هەوڵێكە بە ڕاكێشانی دەیان هەزار گەشتیار لە ئیسپانیا و دنیا بۆ هەرێمی كوردستان، لە ڕێگەی پڕۆژەی (Visit Kurdistan) ئەمە جگە لە ناساندنی ناوی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە.
















Leave a Reply