مه‌نار عوبه‌یدى ئابووریناسى عێراق ده‌ڵێ، گۆڕینى نرخى دینار له به‌رانبه‌ر دۆلار چاره‌سه‌رى كێشه‌ى عێراق ناكات. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه عێراق كێشه‌ى دارایى هه‌یه نه‌ك كێشه‌ى نه‌ختینه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 29ى تشرینى دووه‌م، مه‌نار عوبه‌یدى ئابووریناسى عێراق له وتارێكدا باس له كێشه‌ى ئابوورى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، “ده‌نگۆى گۆڕینى نرخى دینار به‌رانبه‌ر دۆلار هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه پینه‌یه، كه‌مێك نه‌ختینه دابین ده‌كات، به‌ڵام كێشه‌كه له ریشه‌وه چاره‌سه‌ر ناكات”.
ئه‌و ئابووریناسه باس له‌وه ده‌كات عێراق كێشه‌ى دارایى هه‌یه نه‌ك كێشه‌ى نه‌ختینه، هۆكاره‌كه‌یش ئه‌وه‌یه خه‌رجیى گشتى زۆره، هه‌روه‌ها داهاتى نانه‌وتى كه‌مه. پێی وایه عێراق ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى هه‌یه نرخى دینار جارێكى تر به‌رانبه‌ر به دۆلار بگۆڕێت، به‌ڵام كه تواناى هه‌یه ماناى ئه‌وه نییه هه‌نگاوه‌كه راسته. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر عێراق ئه‌و هه‌نگاوه بنێت، ئه‌وا متمانه به سیاسه‌تى دراو و دارایى عێراق ناكرێت.
















Leave a Reply