به‌رپرسێكى سوپاى پاسدارانى ئێران راى گه‌یاند، سادقون له عێراق و حزبوڵا له لبنان له‌سه‌ر “مقاوه‌مه”به‌رده‌وام ده‌بن و ئه‌نجامه‌كانى جووڵانه‌وه‌ى سادقون به سه‌رۆكایه‌تى قه‌یس خه‌زعه‌لى له هه‌ڵبژاردندا به سه‌ركه‌وتنى هه‌ژموونى ئێران ده‌زانێ.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 28ى تشرینى دووه‌م ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراق لێدوانى ره‌سووڵ سه‌نائى راد، به‌رپرسى نووسینگه‌ى كاروبارى سیاسى له سوپاى پاسدارانى ئێران بڵاو ده‌كاته‌وه كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه رووداوه‌كانى لبنان و عێراق ده‌رى ده‌خه‌ن “مقاوه‌مه”ى به‌ره‌ى ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت، به تایبه‌تیش به جووڵانه‌وه‌ى سادقون و حزبوڵاى لبنانى.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئێران ستایشى حزبوڵا ده‌كات گوایه “خۆڕاگره” له‌باره‌ى هێزه‌كه‌ى قه‌یس خه‌زعه‌لیش پێیوایه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى ئه‌و به ده‌ستى هێناوه، سه‌ركه‌وتنى ئێرانه. ره‌سووڵ سه‌نائى ده‌ڵێ، “به‌و ئه‌نجامه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ركه‌وت، گره‌وى دوژمن بۆ لاوازكردنى هه‌ژموونى ئێران له عێراق شكستى هێناوه”.
بزووتنه‌وه‌ى سادقوون باڵى سیاسى میلیشیاى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قه و ئه‌م میلیشیایه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سزادراوه و له لیستى تیرۆر دانراوه.
















Leave a Reply