سكرتێرى گشتى حزبوڵا هه‌ڕه‌شه‌ى تۆڵه‌كردنه‌وه‌ له‌ ئیسرائیل ده‌كات

بینەر: (1.1K)

نه‌عیم قاسم سكرتێرى گشتى حزبوڵاى لبنانى له‌ وتارێكدا راى گه‌یاند، تۆڵه‌ى كوشتنى هه‌یسه‌م ته‌باته‌بائى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئیسرائیل كوژرا و بۆ ئه‌مه‌یش كاتێك دیارى ده‌كات.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 28ى تشرینى دووه‌م، نه‌عیم قاسم سكرتێرى گشتى میلیشیاى حزبوڵاى لبنانى له‌ وتارێكى ڤیدیۆیى باسى له‌ كوشتنى هه‌یسه‌م عه‌لى ته‌باته‌بائى كرد كه‌ فه‌رمانده‌یه‌كى سه‌ربازى باڵاى حزبوڵا بوو له‌ لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ كوژرا. قاسم دووپاتى كرده‌وه‌ ئه‌وان وه‌ڵامى ئیسرائیل ده‌ده‌نه‌وه‌ و بۆ ئه‌مه‌یش كاتێك دیارى ده‌كه‌ن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *