كافایین چۆن كار دەكاتە سەر بەرزی پەستانی خوێن؟

بینەر: (7)

بەپێی زانیارییەكان كافایین، كە لە چا و قاوە و هەندێك جۆری تری خواردنەوەدا هەیە، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەیەكی كەمی پەستانی خوێن، بەڵام وەستان لە خواردنەوەی ئەو گیراوانە و وەرگرتنی كافایین چۆن كار لە پەستانی خوێن لەسەر ئاستێكی درێژخایەن دەكات؟

بەپێی شارەزایانی تەندروستی وەستان لە وەرگرتنی كافایین، لە كەسێكەوە بۆ یەكێكی تر جیاوازە و دەگۆڕێت، بەپێی پەستانی خوێنی ئەو كەسە و ئاستی راهاتن و ئاڵوودەبوونی بە كافایینەكە و ئەو بڕەی وەری گرتووە و سەرچاوەكەشی.

وەرگرتنی كافایین دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی كاتیی پەستانی خوێن، واتە بۆ چەند سەعاتێك لە دوای خواردنەوەی، چەند هۆكارێك قەبارەی كاریگەرییەكەی دیاری دەكەن، وەك بڕی كافایینەكە و پەستانی خوێنی كەسەكە و كێشی لەشی و جگەرەكێشان و هیتریش، بۆیە وەستان لە وەرگرتنی كافایین رەنگە ببێتە رێگرتن لە بەرزبوونەوەی كاتی پەستانی خوێن، بەڵام نابێتە هۆی نزمبوونەوەی لە هەموو كەسێك.

جیا لەوە راهاتن لەسەر كافایین، واتە ئەوانەی چا و قاوە بە رێكوپێكی و بەردەوام دەخۆنەوە، بەرگەی كاریگەریی كافایینەكە دەگرن، لەوانە كاریگەری لەسەر پەستانی خوێن، واتە زیاتر كار لە پەستانی خوێنی ئەوانە دەكات كە لەسەر وەرگرتنی بەردەوامی كافایین رانەهاتوون.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *