راوێژكاریی دەروونیی تۆڕِە كۆمەڵایەتییەكان تا چەند سوودی هەیە؟

بینەر: (5)

ئەگەر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەك تیكتۆك و ئینستاگرام، بۆ كێشەكانی رارایی یان هەر كێشەیەكی دەروونی بگەڕێیت، لە ماوەی چەند چركەیەكدا شاشەی كۆمپیۆتەر و مۆبایلەكەت پڕ دەبێت لە دەروونناس و پزیشكانی دەروونی، بابەتی پزیشكی و دەروونناسی بە شێوازێكی ئاسان شی دەكەنەوە و بینەرەكانیان بۆ سەردانیكردنی كلینیكەكانیان هان دەدەن.

تەندروستیی دەروونی بووەتە بابەتێكی بەرچاوی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ملیۆنان بینەری هەیە، چەندین دەروونناس ڕوویان لە دنیای دیجیتاڵی كردووە، ئەمەش ڕای جیاوازی لێ كەوتووەتەوە، هەندێك كەس پێیان وایە كارێكی باشە و زانیاریی تەندروستیی دەروونی بۆ هەموو كەسێك بەردەست بێت، لەكاتێكدا هەندێكی تر گومانیان هەیە بەوەی پسپۆڕان زانیاریی دەروونی بۆ مەبەستی بازرگانی و ڕێكلام بۆ خزمەتگوزارییەكانیان بۆ بەدەستهێنانی پارە بەكار دێنن.

لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تیكتۆك، لە كۆتایی 2021 ەوە تا ناوەڕاستی 2022، ئەو كەسانەی بۆ بابەتی دڵەڕاوكی گەڕاون، ژمارەیان لە شەش ملیارەوە بۆ 16.1 ملیار كەس زیادی كردووە، بە هەمان شێوە گەڕان بۆ تەندروستی دەروونی بە ڕێژەییەكی بەرچاو بەرز بوویەوە بۆ 25.3 ملیار كەس، ئەوەش بە پێی زانیارییەكانی ڕۆژنامەی “توێژینەوەی ئینتەرنێتی پزیشكی”، زۆر بابەتی تریش كە بە بێ ناونیشان بڵاو كراونەتەوە.

جانانگان ئالاگاراجا پسپۆڕی تەندروستی دەروونیی دیجیتاڵی بە “جەزیرە”ی ڕاگەیاند، بە زمانێكی ئاسان و گونجاو و زیاتر گەنجەكان ڕادەكێشن، كە ناسنامەی شاراوە وایان لێ دەكات زیاتر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەست بە ئارامی بكەن وەك لە چاودێری فەرمیی ڕاستەوخۆ، دووپاتی كردەوە كە ڕێنوێنیی دەروونی و وەرگرتنی چارەسەر دوو بابەتی جیاوازن، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زانیاریت لەسەر بابەتە دەروونییەكان پێ دەدەن، لەكاتێكدا چارەسەری پێویستی بە ڕێكاری پزیشكی تایبەت و سەلمێندراو هەیە.

و: ئەوین مەحموود

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *